هێزەكانی توركیا ناوچەكانی كانی ماسێ بۆردومان دەكەن

فڕۆكەی جەنگیی سوپای توركیا

بۆردومان و هێرشی هێزەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی ناحیەی كانی ماسێ درێژەی هەیە و ئەمڕۆ بە چڕی دەوروبەری گوندی چێستە بۆردومان كرا.

پەیامنێرمان ئەمڕۆ چوارشەممە پێیڕاگەیاندین، لەكاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە بۆردومان ناوچەكانی دەوروبەری گوندی چێستە-ی سەر بە ناحیەی كانی ماسێ درێژەی هەیە.

لەسەر زاری موختاری گوندەكەشەوە وتی، “فڕۆكەكانی توركیا بە بەردەوامی بەسەر ئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕێنەوە و، بۆردومانەكانیش زیانی بە دارستانەكان گەیاندووە”.

پەیامنێرمان ئەوەشی خستەڕوو، بۆردومانی ناوبەناوی ناوچەكانی دیكەی ناحیەكەش بەردەوامە كە لەلایەن تۆپخانە و فڕۆكەكانی توركیاوە ئەنجامدەدرێن.

لە ڕۆژی هەینی ڕابردووەوە هێرش و بۆردومانەكانی سوپای توركیا بۆ سەر گوند و ناوچەكانی ناحیەی كانی ماسێ سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆك دەستیپێكردووە.

هەپەگە كوژرانی 33 سەربازی دیكەی سوپای توركیا ڕادەگەیەنێت

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگریی توركیا بڵاویكردەوە، فڕۆكە سەربازییەكانی، چەند ئامانجێكی هێزەكانی پەكەكەیان لە هەرێمی كوردستان بۆمباران كردووە.

بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتەكە، هێرشە ئاسمانییەكە هاوكات بووە لەگەڵ هێرشێكی زەمینی كە لەلایەن هێزی كۆماندۆوە دەستیپێكردووە و پڕۆسەكانی گەڕان و كێوماڵ لەخۆدەگرێت.

دوێنێ هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) باڵی سەربازیی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ڕایگەیاند، لە چەند چالاكییەكی هێزەكانیاندا 33 سەربازی سوپای توركیا كوژراون و ئاشكراشیكرد، “لەو هەڵمەتانەدا چوار گەریلا شەهیدبوون”.

بابەتی پێشتر

بەریتانیا.. لێكۆڵینەوە لەسەر نوێكردنەوەی شوقەی سەرۆكوەزیران دەكرێت

بابەتی دواتر

لیژنەی باڵای كۆرۆنا: لە ڕۆژانی جەژندا قەدەغەی سەرتاسەری ڕادەگەیەندرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share