رێباز حەملان: رۆژی سێ ملیۆن بەرمیل نەوتیان فرۆشتووە نەیانتوانیوە عێراق پێشبخەن

بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، عێراق قبووڵی ناكات گەشەسەندنی ئابوری لە هەرێمی كوردستان هەبێت و دەشڵێت، “رۆژی سێ ملیۆن بەرمیل نەوتیان فرۆشتووە نەیانتوانیوە عێراق پێشبخەن”.

رێباز حەملان، بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، عێراق قبووڵی ناكات گەشەسەندنی ئابوری لە هەرێمی كوردستان هەبێت و دوو رۆژی دیكە جەژنی قوربانە و سێ بەشی هاوڵاتییانی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دێنە ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان و رۆژی سێ ملیۆن بەرمیل نەوتیان فرۆشتووە نەیانتوانیوە عێراق پێشبخەن.

راشیگەیاند، بەغداد گەورەترین ستەم لە خەڵكی كوردستان دەكات، لە ساڵی 2023 و لە كابینەكەی سودانی سێ مووچە نەنێردرا و لە ساڵی 2024دا مووچەیەك نەنێردراوە و ئێستاش گرفت بۆ مووچەی ئەم چەند مانگە دروستدەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ساڵنامەی تاقیکردنەوەکانی سنووری ئەو پەروەردانەی بایکۆتی دەوامیان کردبوو بڵاوکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، راپەڕین و کۆیە کە پێشتر بەهۆی بایکۆتی خوێندنەوە لە کاتی خۆیدا ئەنجامنەدابوو، ساڵنامەی…
زیاتر ببینە

یەكپۆشی مامۆستایانیش دەگرێتەوە؟
یەكێتیی مامۆستایان زانیارییەكە ئاشكرادەكات

سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێشنیازی پەیڕەوكردنی یەكپۆشی بۆ مامۆستایان لە ناوەندەكانی خوێندن نەكراوە، بەڵام لە ڕابردوودا…
Total
0
Share