لە هە رێمی كوردستان زیاتر لە هەزار توشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركران، نزیكەی هەزار توشبووش چاكبونەوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە، لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا هەشت هەزار و 325 پشكنین ئەنجامدراون، هەزار و 31 توشبووی نوێی پەتاكە تۆماركراون، 16 كەسی دیكەش گیانیان لەدەستداوە.
هەر بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی 973 توشبووی پەتاكە چاكبونەتەوە.
تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان 149 هەزار و 140 كەس توشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 125 هەزار و 601 توشبوو چاكبونەتەوە و چوار هەزار و پێنج كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوە، لەئێستادا زیاتر لە 19 هەزار و 500 كەس چارەسەری پزیشكی وەردەگرن.