ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و بەرهەم ساڵح

ئەمڕۆ 12ی تشرینی یەکەم سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم بە میوانداریی سەرۆککۆماری عێراق کۆبوونەوە، كۆبوونەوەكەش تايبه‌ت بووە به‌ بارودۆخی عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تايبه‌تی.

لە ڕاگەیەنراوەکەی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، “كۆبوونه‌وه‌ به‌ په‌رۆشه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ ئه‌و باره‌ قورسه‌ دارايى و ئه‌منى و ته‌ندروستييه‌ى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ و پشتيوانيى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌ ده‌ستوورييه‌ فيدراڵييه‌كان دووپات كرده‌وه‌ بۆ پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيريى وڵات، به‌تايبه‌تى ڕه‌خساندنى كه‌شێكى سه‌قامگير و له‌بار بۆ كار و ئه‌ركى نوێنه‌رايه‌تيى وڵاتانى دۆست و نێرده‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌كان له‌ عێراق”.

ڕاگەیەنراوەکە ئاشکرایکردووە، “كۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراقى تاووتوێ كرد و پشتيوانيى خۆى بۆ زه‌مينه‌سازى بۆ هه‌ڵبژاردنێكى سه‌ركه‌وتووانه‌ له‌ عێراق ده‌ربڕى، ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان و جێبه‌جێكردنى مادده‌ى (140)ى ده‌ستوورى عێراق، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌ بوون و ئاماده‌بووان هاوهه‌ڵوێست بوون له‌سه‌ر به‌رده‌واميى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى سه‌رجه‌م كێشه‌كانى ئه‌و ناوچانه‌”.

ڕاگەیەنراوی کۆبونەوە هاوبەشەکە وتوشیەتی، “كۆبوونه‌وه‌ پشتگيريى خۆى بۆ دوايين ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌موو هه‌وڵێكى گۆڕينى ديموگرافى له‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان ڕه‌تكرده‌وه‌ و داواى كرد حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق ميكانيزمى ئارامى و ئاسايشى ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات”.

كۆبوونه‌وەکە‌ جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وەتەوە‌ كه‌ “بۆ تێپه‌راندنى ئه‌م دۆخه‌ سه‌خته‌ و پاراستنى به‌رژوه‌ندييه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان، پێويسته‌ سه‌رجه‌م لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان توانايان يه‌ك بخه‌ن و يه‌كرێز و يه‌كهه‌ڵوێست ڕووبه‌ڕووى ئه‌م دۆخه‌ هه‌ستياره‌ و ئه‌گه‌ره‌كانى داهاتوو ببنه‌وه‌”.

ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوە هاوبەشەکە ئاماژەی بەوەکردووە، “كۆبوونه‌وه‌ شه‌هيدكردنى ئه‌فسه‌رى ئاسايش غازى ساڵخ ئاليخانى له‌ سنوورى پارێزگاى دهۆك شه‌رمه‌زار كرد”.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکی بە '329 ناسنامە و مۆری ساختە'وە دەستگیرکرد

بابەتی دواتر

بەڕێوبەری ناحیەی قەرەهەنجیر لەسەر گرتە ڤیدیۆی 'قەرەباڵخی نەوت وەرگرتن' ڕوونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share