بەرزبوونەوەی توشبووانی کۆرۆنا لە هیندستان نرخی نەوتی دابەزاند

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ دڵەڕاوکێکانی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە هیندستان و یابان، کە سێیەم و چوارەم هەناردەکاری نەوتن لە جیهاندا.

نرخی نەوتی خاوی برێنت بە بڕی 8 سەنت و ڕێژەی %0.1 دابەزی و نرخەکەی گەیشتە 66.03 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی بەڕێژەی %1.1 نرخەکەی بەرزبووەوە.

هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەکساس بەبڕی 4 سەنت و ڕێژەی %0.1 دابەزی و گەیشتە 62.10 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی بەڕێژەی %1.2 بەرزبووەوە.

کازۆهیکۆ سایتۆ، گەورە شیکەرەوەی بواری وزە لە کۆمپانیای Fujitomi Co ڕایگەیاند، مەترسییەکانی زیاتر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەردوو وڵاتی هیندستان و یابان دڵەڕاوکێی لە بازاڕی نەوتدا دروستکردووە، بەتایبەت بڵاوبوونەوەی زۆری ڤایرۆسەکە لە هیندستان کاریگەریی نەرێنیی کردووەتە سەر نرخی نەوت.

ناریندرا مودی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان داوای لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی کرد، بڕۆن و ڤاکسین وەربگرن، لەکاتێکدا دوێنێ یەکشەممە هیندستان ڕوبەڕووی شەپۆلێكی گەورەی ڤایرۆسەکە بووەوە و ژمارەی پێوانەیی توشبووانی ڕۆژانەی تۆمارکرد لەجیهاندا.

بابەتی پێشتر

کالیەری 3-2 ڕۆما

بابەتی دواتر

باشترینەکانی ئۆسکاری 2021 دیاریکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share