كازمی وەزیری تەندروستیی عێراقی لە پۆستەكەی دوورخستەوە

حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عێراق

دوای ڕوداوی ئاگرەكەی بەغداد، كازمی وەزیری تەندروستیی عێراق و ژمارەیەك كاربەدەستی دیكەی لە پۆستەكانیان دوورخستەوە.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دوای ئاگرەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب کۆبووەوە و بڕیاری لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکەدا و لیژنەیەکیش بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنراوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان بە سەرۆکایەتیی وەزیری ناوخۆ و ئەندامێتی، وەزیری پلاندانان، وەزیری داد، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی، نوێنەری ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدەدرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیار دراوە بە دەستپێکێشانەوەی وەزیری تەندروستیی عێراق لە کارەکەی و لێکۆڵینەوە لێی، هەروەها لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکە و دەستنیشانکردنی کەمتەرخەمەکان و ڕەوانەکردنیان بۆ بەردەم دادگا.

هەروەها بڕیاردرا بە دەستپێکێشانەوەی پارێزگاری بەغداد و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ڕەسافە و ڕەوانەکردنیان بۆ بەردەم لیژنەی لێکۆڵینەوە.

دەبێت لە ماوەی پێنج ڕۆژدا ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوەکان ئامادەبکرێت و بخرێتە بەردەستی ئەنجومەنی وەزیران و لە ڕاپۆرتەکەدا پشت بە پسپۆڕانی بواری ناوخۆیی و تەندروستی ببەسترێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە كەركوك و مەخمور بڵاوەیان پێدەكرێت.. لیوایەكی پێشمەرگە دەخرێتەسەر وەزارەتی بەرگریی عێراق

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە ئاشكرایدەكات، لیوایەكی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ لیوایەكی سوپای عێراق تێكەڵدەكرێن بۆ ئەوەی دوو لیوای ھاوبەشیان لێدروستبكرێت…
Total
0
Share