(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بەرانبەر بیتیس دوو خاڵی لەدەستدا و لە پلەی دووەمدا بەردەوامە

ڕیاڵ مەدرید بەرانبەر بیتیس دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 32ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕوبەڕوی ڕیاڵ بیتیس بووەوە و یەکسانبوونی تۆمارکرد.

ڕیاڵی شاهانە لە یاریگای دی ستیفانۆ میوانداری یانەی ڕیاڵ بیتیسی کرد، یاری نێوانیان بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

سەرەڕای ئەوەی ئەستێرەکانی زێدان چانسی ئەوەیان هەبوو بە بردنەوە بگەڕێنەوە لوتکەی لالیگا و هەوڵی بێوچانیاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵ، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و یارییەکە بەبێ گۆڵ یەکسانبوون کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ڕیاڵ مەدرید لە کۆی 33 ڕوبەڕوبوونەوەی وەرزی 2020/2021 و بە کۆکردنەوەی (71) خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا و بە جیاوازی دوو خاڵ بەرانبەر ئەتلەتیکۆی یەکەم و سێ خاڵ بەرانبەر بەرشلۆنەی سێیەمی ڕیزبەندی جێگیربوون، لە بەرانبەردا یانەی ڕیاڵ بیتیس بە 50 خاڵەوە لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندی جێگیربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share