سوپای توركیا سێ خاڵی سەربازی لە دەڤەری بەرواری باڵا دروستكرد، پاش بەردەوامیی پێكدادانەكانی نێوان ئەو هێزانە و گەریلاكانی پەكەكە.
پەیامنێرمان لە دهۆك ئەمڕۆ شەممە پێیڕاگەیاندین، سوپای توركیا سێ خاڵی سەربازی لە گوندی هرورێ و چەلكی و كەستێ داناوە، پاش ئەوەی فڕۆكە جەنگییەكان ناوچەی بەرواری باڵایان بۆردومانكردووە.
ئەوەشی وت، لە دوێنێوە پێكدادان لەنێوان سەربازانی توركیا و گەریلاكانی پەكەكە تا بەرەبەیانیی ئەمڕۆ درێژەی هەبووە، ئەمڕۆش ناوبەناو پێكدادان هەیە، ئەمەش پاش ئەوەی هێزێكی دیكەی سوپای توركیا بە هەلیكۆپتەری سەربازی دابەزێنرا.
هەر ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند شوێنێكیان لە دەڤەری ئاڤێ شین لە ناوچەی شیلادزێ بۆردومانكرد.