سلێمانی.. گردبوونەوەیەك دژ بە لێبڕینی موچە و گرانی بەڕێوەچوو

“موچەی تەواو مافی ڕەوا و یاسایی موچەخۆرانە”.

بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بەردەوامیی لێبڕینی موچە و گرانیی شمەك و خۆراك، گردبوونەوەیەك لە سلێمانی بەڕێوەچو و تیایدا یاداشتێك ئاراستەی حكومەتی خۆجێیی كرا.

خۆپیشاندانەكە ئەمڕۆ شەممە لەلایەن كادر و لایەنگرانی حزبی شیوعی كوردستانەوە لە بەردەم بینای پارێزگای سلێمانی ئەنجامدرا، یاداشتێك لەڕێی پارێزگارەوە ئاراستەی حكومەتی هەرێم كرا.

لە یاداشتەكەدا هاتووە، “ناڕەزایی خۆمان دەردەبڕین لە دۆخی خراپی ئابوریی خەڵك و لێبڕینی موچە و گرانبوونی نرخی پێداویستییە ڕۆژانەكانی خەڵك، وەك سوتەمەنی و خۆراك”.

هەر لە یاداشتەكەی كادر و لایەنگرانی حزبی شیوعیدا هاتووە، “موچەی تەواو مافی ڕەوا و یاسایی موچەخۆرانە و، كۆنتڕۆڵكردنی بازاڕ و هەرزانی، مافێكی ڕەوای خەڵكی هەژار و زەحمەتكێشە”.

بەشداربووانی گردبوونەوەكە داواشیانكرد، بەهۆی زیادبوونی داهاتەوە، حكومەت موچە بەبێ لێبڕین دابەشبكات، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش سنوورێك بۆ گرانیی بازاڕ دابنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: یاسای بودجە كێشە ئابورییەكان چارەسەردەكات، شاندی هەرێم ژمارەی ناراستی بە بەغداد داوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، یاسای بودجە كێشە ئابورییەكان چارەسەردەكات بەڵام شاندی هەرێم…
Total
0
Share