چوار بومەلەرزە لە گەرمیان ڕویاندا

شەوی ڕابردوو تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوار بومەلەرزە لە نێوان سنوری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ سنوری سنوری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕویانداوە و هەر چوار بومەلەرزەکەش ناوەندی ڕودانیان دەکەوێتە نێوان قەزای کەلار و دەربەندیخان.

بەپێی دەرخستنی ئەو نەخشانەی ناوەندەکانی جیۆلۆجی بڵاوی دەکەنەوە دوو لە بومەلەرزەکان بەهێزبوون و یەکێکیان لە کاتژمێر 11:27 خولەکی شەوی ڕابردوو ڕویداوە بە گوڕی 3،10 پلەی ڕێختەر و دوای ئەوە کاتژمێر 12:55خولەک لە هەمان شوێن بە گوڕێکی بەهێزتر واتە 3،40 بومەلەرزەیەکی دیکە ڕویداوە.

دوو لە بومەلەرزەکان کە هەر لە نزیک گوندی کرمانج تا سەرتەک ڕویانداوە گوڕەکانیان کەمبووە و لە پلەی دووی ڕێختەردا بوون، کە ڕەنگە ئەمە لەلایەن هاوڵاتییانەوە هەستی پێنەکرابێت.

هاوکات دەستەى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى وەزارەتى گواستنەوەى عێراق رایگەیاند، ​شەوی رابردوو دوو بومەلەرزە لە دووکاتی جیاواز قەزای دەربەندیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانی هەژاندووە و دانیشتوانی ناوچەکە هەستیان پێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی: ئەو نەوتەی حکومەتی عێراق رەوانەی دەکات لە سەنتەری سلێمانی دابەشناکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو بڕە نەوتەی بڕیارە حکومەتی عێراق رەوانەی بکات، بەهۆی کەمی بڕەکەیەوە لەناو…
Total
0
Share