کەشناسی: بارانی بەلێزمە و هەورەبرووسکە بەڕێگەوەیە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، ئەمشەو لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بارانی بەلێزمە دەبارێت و هەورەبرووسکە روودەدات.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەرلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پێشبینیدەکەین ئەمشەو نمەباران و بارانی مامناوەند، لە زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ببارێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە درەنگانی ئەمشەو، لە ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک، باکووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی راپەڕین بارانی بەلێزمە دەبارێت و هەورەبرووسکە روودەدات.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی: ئاستی خوێندکارانی ئێستا زۆر بەرزە و نابێت پێیان بوترێت تەمبەڵ

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی پێشنیاردەکات، چیتر وشەی تەمبەڵ بەرامبەر خوێندکاران بەکارنەهێندرێت. بەناز ڕەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لە…
Total
0
Share