لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕونكردنەوە لەسەر موچەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق دەكات.
لیژنەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، هەندێك لە میدیاكان هەواڵێكیان بڵاوكردەوە، كە لیژنەی دارایی باسی لەوەكردووە موچەی سێ سەرۆكایەتییەكە دەگاتە 80 ملیۆن دینار بۆ هەر سەرۆكێك.
دەشڵێت، “دووپاتیدەكەینەوە، ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ ڕاگەیەنراوێك لەو بارەیەوە لە لیژنەی داراییەوە دەرنەچووە، هەروەك دوپاتیدەكەینەوە، كۆی موچەی سێ سەرۆكایەتییەكە لە 20 ملیۆن دیناری مانگانە تێناپەڕێت”.
لیژنەی دارایی داوای وردی لە بڵاوكردنەوەی هەواڵی لەوجۆرە و دڵنیابوونەوە لەلایەنی پەیوەندیدار دەكات.