یەكلانەكردنەوەی پرسی لێبڕین دەبێتە هۆی دواكەوتنی موچەی ئەم مانگە؟

چ بڕیارێك بە گەنجینەكان گەیشتووە؟

بۆ ئەم مانگە هێشتا ئەنجومەنی وەزیران پرسی ئەگەری لێبڕین یان لێنەبڕینی موچەی یەكلانەكردووەتەوە، بەرپرسی گەنجینەی سلێمانی-ش دەڵێت، لیستی موچەمان ئامادەیە و چاوەڕوانی دوا بڕیاری حكومەت و وەزارەتی دارایی دەكەین.

جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، “سەبارەت بە موچە و لێبڕین، تائیستا ئەو پرسە یەكلانەبووەتەوە، لە كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەو بابەتە دەخرێتەڕوو، بەڵام بڕیارێك دەدرێت لە بەرژەوەندیی خەڵك بێت، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی هەرێم”.

ئەو لێدوانەی وتەبێژی حكومەت لەكاتێكدا چەند مانگێكە لە 25ی هەموو مانگێك دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت و یەكلانەكردنەوەی ئەو پرسەش، ئەگەری دواكەوتنی موچەی لێكەوتووەتەوە.

حەسەن ڕەشید، بەڕێوبەری گەنجینەی یەكی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، تائێستا هیچ بڕیارێكی فەرمی لەبارەی موچەی ئەم مانگەمان پێنەگەیشتووە.

وتیشی، “بەڵام بۆ ئەم مانگە لیستی موچەمان هاوشێوەی مانگی ڕابردوو بە لێبڕینی 21% و پلەتایبەتەكان بەلێبڕینی 50% ئامادەكردووە و هەر بڕیارێكیش هەبێت لەبارەی زیادكردن یان كەمكردنەوەی ئەو بڕە لەلایەن حكومەت و وەزارەتی داراییەوە دەبێت و پابەنددەبین پێوەی”.

بەرپرسەكەی گەنجینەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد كە دواكەوتنی یەكلاكردنەوەی پرسی بڕینی موچە بۆ ئەم مانگە نابێتەهۆی دواكەوتنی دابەشكردنی.

دوێنێ وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، ‌”ھە‌ندێك لە‌ كە‌ناڵە‌كانی ڕاگە‌یاندن ھە‌واڵێكیان بڵاوكردۆتە‌‌وە،‌ گوایە وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری داوایكردووە‌‌ گە‌نجینە‌كان ‌لیستی دابە‌شكردنی موچە‌ی موچە‌خۆرانی ھە‌رێمی كوردستان ئامادە‌بكە‌ن بە‌ تە‌مویلكردنی 79٪‏ی موچە‌ یاخود لێبڕینی 21٪‏”.

دەشڵێت، ”بە‌ھە‌موو لایە‌كی ڕادە‌گە‌یە‌نین، كە‌ ئە‌و بابە‌تە‌ ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی ھە‌رێمی كوردستان بڕیاری لێدە‌دات، كە‌ چە‌ندی موچە‌ تە‌مویل دە‌كرێت لە‌سە‌ر بنە‌مای داھاتی نە‌وتی و نانە‌وتی و دواتر وە‌زارە‌تی دارایی بڕیارە‌كە‌ جێبە‌جێ دە‌كات”.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی هەرێم لەسەر دزەكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا ڕونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی: دەبێت بیرکردنەوەی نیشتمانیمان هەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڵێنێك لە وەزیری داراییەوە

وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێم سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخانی كرد و بەڵێنی بە نوێنەری بازرگاناندا كار ئاسانی زیاتربكرێت…
زیاتر ببینە

عەتوان عەتوانی: رێككەوتنێكمان كردووە كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگای بانكی متمانە پێكراوی عێراقەوە دابەشبكرێت

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێككەوتنمان كردووە كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگای بانكی متمانە…
Total
0
Share