خانەقین.. شەش ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە هێرشێکی داعشدا بوونە قوربانی   

سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ئاشکرایانکرد، لە هێرشێکی چەکدارانی داعشدا بۆسەر خاڵێکی پشکنینی هێزە ئەمنییەکانی عێراق، شەش ئەندامی ئەو هێزانە کوژران و برینداربوون.

بەپێی ئەو سەرچاوانە، چەکدارانی داعش هێرشێکیان بۆسەر خاڵێکی پشکنین لە نزیک پردی حەلوان لە نزیک خانەقین ئەنجامداوە، بەهۆیەوە ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە و پێنجی دیکە برینداربوون. هێرشەکە لە ڕێگەی بۆمبی چێنراوەوە ئەنجامدراوە و لەکاتی تێپەڕینی فیرقەی 19ی سوپای عێراق لە پردی حەلوان، پیایاندا تەقیوەتەوە.

لە ناوچە جێناكۆكەكان بەگشتی، بەهۆی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان دروستبووە، چەكدارانی داعش ناوبەناو هێرشی چەكداری ئەنجامدەدەن.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە و چەند پرسێك تاوتوێ دەكات

بابەتی دواتر

قامیشلۆ.. شەڕ لەنێوان ئاسایشی ڕۆژئاوا و هێزێكی سەر بە حكومەتی سوریا ڕویداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share