ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە و چەند پرسێك تاوتوێ دەكات

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامبدات، تیایدا هێرشەكانی سەر فڕۆكەخانەی هەولێر و ئامادەكردنی پرۆژەیاسای بودجەی هەرێم تاوتوێدەكرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حكومەت، کۆدەبێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ئەنجومەنی وەزیران بڵاویكردەوە، گرنگترین ئەو تەوەرانەی باسدەكرێن بریتین لە “خستنەڕووی دواپێشھاتەکانی بواری ئەمنی لە ھەرێمی کوردستان و ھێرشەکانی ئەمدواییەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و ڕەوشی لێکۆڵینەوە و ھەڵوێستی نێودەوڵەتی لەوبارەیەوە”.

ھەروەھا خستنەڕووی ھێڵە گشتییەکانی ڕەشنووسی یەکەمی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 لە بوارەکانی داهات، خەرجی، قەرز و پابەندییە داراییەکان و کورتهێنان، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە دەبێت.

لەلایەكی دیكەوە، شەوی ڕابردوو وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی لێبڕینی موچەی ئەم مانگە، ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەەوە و ڕایگەیاند، “بە ‌ھە‌موولایە‌كی ڕادە‌گە‌یە‌نین، كە‌ ئە‌و بابە‌تە‌ ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی ھە‌رێمی كوردستان بڕیاری لێدە‌دات، كە‌ چە‌ندی موچە‌ تە‌مویل دە‌كرێت، لە‌سە‌ر بنە‌مای داھاتی نە‌وتی و نانە‌وتی و دواتر وە‌زارە‌تی دارایی بڕیارە‌كە‌ جێبە‌جێ دە‌كات”.

چاوەڕوان دەكرێت لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیار لەبارەی بڕی لێبرینی موچەی ئەم مانگە بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاوە محەمەد: درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان هەڵگەڕانەوەیە لە هەموو ئەو بنەمایانەی كە گۆڕان لە پێناویاندا دامەزرا

كاوە محەمەد پەرلەمانتاری پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت، “درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان هەڵگەڕانەوەیە لە هەموو ئەو بنەمایانەی كە گۆڕان لە…
Total
0
Share