پۆلیسی ڕاپەڕین: شەش کەس بە تۆمەتی دزینی ماسی دەستگیرکران

پۆلیسی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند، شەش کەس بە تۆمەتی دزینی ماسی دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕانیە سکاڵای تۆمارکرد کە بە وتەی خۆی لە شوێنی بەخێوکردنی ماسی لەلایەن چەند کەسێکەوە ماسی لێدزراوە، بڕیاری دادوەر بە دەستهات پەڕاوی لێکۆڵینەوە کرایەوە.

دەشڵێت، دوای بەدواداچوون و بەدەستهێنانی زانیاریی پێویست توانرا لە ماوەیەکی کەمدا هێزەکانمان لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕانیە بە هاوبەشیی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی ڕاپەڕین و بنکەی پۆلیسی سەرکەپکان ناسنامەی تۆمەتباران کە شەش کەسن ئاشکرابکرێن و دەستگیرکرێن.

ئەوەش دەخاتەڕوو، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا تۆمەتباران لە بەردەم دادوەر و پۆلیسدا دانیان بە تاوانەکەیاندا نا کە سێ لە تۆمەتباران دزییەکەیان ئەنجامداوە سێ تۆمەتبارەکەی دیکەش هاوکاری سێ تۆمەتبارەکەی دیکە بوون بۆ ئەنجامدانی تاوانی دزیکردنەکە.

پۆلیسی ڕاپەڕین، ئەوەش دەڵێت، دادوەر بڕیاریدا بە ڕاگرتنی تۆمەتباران بە پێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بنەماڵە سەربەرزەکەی عەقید سمکۆ دەکەم

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بنەماڵە سەربەرزەکەی عەقید سمکۆ دەکەم.…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: سبەی 120 ملیاری داهاتی نانەوتی رادەستی بەغداد دەکرێت

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سبەی دووشەممە، داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان رادەستی بەغداد دەکرێت. وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان…
Total
0
Share