بڕیارە پەرلەمانی كوردستان سبەی درێژە بە دانیشتنەكانی بدات و بەرنامەی كاری دانیشتنەكەش سێ تەوەر لەخۆدەگرێت.
دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی سبەی بڵاوكردەوە و تەوەری یەكەم بەردەوامبوون دەبێت لەسەر خوێندنهوهی دووهم بۆ پێشنیازەیاسای (بەڕیوەبردن و پاراستنی شوێنەوارو كەلەپوور لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، كە لە دانیشتنی ئەمڕۆدا چەند بڕگەیەكی خوێندنەوەی بۆ كرا.
تەوەری دووەمی دانیشتنەكە دەنگدان دەبێت لەسەر هەردوو پێشنازەبڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی لەهەرێمی كوردستان-عێراق و، پێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕ و بنچینەكانی ئاو و ئاوەڕۆ.
تەوەری كۆتاییش وەك ئەوەی لە بەرنامەی كاردا هاتووە دانان و دەستلەكاركێشانەوەی ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمان دەبێت لە لیژنە جیاجیاكاندا.
دانیشتنەكە ژمارە (9)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له خولی پێنجهمی ههڵبژاردنی پهرلهمانە و بڕیارە له كاتژمێر (12)ی نیوهڕۆ دەستپێبكات.
بەرزبوونەوەی توشبوون بە شێرپەنجە لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی هێنایە قسە