دۆخی تەندروستیی مانگرتووان باش نییە و هۆشداریی بەپەلە دەدرێت

وتەبێژی  مانگرتووان رایدەگەیەنێت، دۆخی مامۆستایانی مانگرتوو باش نییە و پزیشكەكان ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە مانگرتنەكە كاریگەری لەسەر جەستەیان دروستكردووە.

عوسمان گوڵپی وتەبێژی مانگرتووان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، دوای تێپەڕبوونی 11 رۆژ و هەنگاونان بەرەو 12 رۆژ دۆخی مانگرتووان باش نییە بەپێی راپۆرتی تیمە پزیشكییەكان مانگرتنەكە كاریگەری لەسەر گورچیلەكان و جەستەی مانگرتووان كردووە.

وتیشی،” داوامانكردووە ئەگەر مانگرتن ناشكێنن ئەوا چارەسەری تیمە تەندروستییەكان رەتنەكەنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەسێک بەتۆمەتی فرۆشتنی بیستۆک کە لە تاقیکردنەوەکاندا بەکاردەهێندرێت دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایدەگەیەنێت، کەسێکیان بەتۆمەتی فرۆشتنی بیستۆکی بچووک، کە لە تاقیکردنەوەکاندا بەکاردەهێندرێت، دەستگیرکردووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران لە…
Total
0
Share