لەكاتی بەڕێوەچوونی یارییەكی تۆپی پێ لەنێوان تیپە میلییەكاندا لە بەغدادی پایتەختی عێراق، دوو كەس كورژان و ژماریەكیش بریندار بوون.
سەرچاوە ئەمنییەكان بە میدیاكانی عێراقیان وتووە، ئەمڕۆ دووشەممە 19ی نیسان، لەكاتی بەڕێوەچوونی یارییەكی تۆپی پێ لەنێوان تیپە میلییەكاندا لە مەدینە سەدر لە بەغداد، شەڕەتەقە دروستبووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، “لە ئەنجامی ئەو شەڕەتەقەیەدا پیاوێك و منداڵێك كوژران و سێ كەسی دیكەش بریندار بوون”.
ئاماژە بەوەشكراوە، هێزە ئەمنییەكان چوونەتە شوێنی ڕوداوەكە و شەڕەكەیان كۆنتڕۆڵ كردووە.