دوو کرێکار لە کاتی کارکردندا گیانیانلەدەستدا

دوو کرێکار، کە یەکێکیان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە کاتی کارکرندا گیانیانلەدەستداوە، یەکێکیان قاڵبی ئاسن کەوتووە بەسەریدا، ئەوەی دیكە کارەبا گرتویەتی.

بەرزان عوسمان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، لە نزیک ناحیەی سیروان، کرێکارێک بەناوی (ک،ع،ع) تەمەن 30 ساڵ، كە دانیشتوی پارێزگای سلێمانی بووە، لە کاتی کارکردندا قاڵبی ئاسن کەوتووە بەسەریدا، پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی هەڵەبجە، گیانیلەدەستداوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە”.

لەلایەكی دیكەوە، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرایانکردووە، دوێنێ لە شارێکی هەرێمی كوردستان، کرێکارێک بەناوی (جەمال ئەحمەدی)، لەكاتی كاركردندا گیانیلەدەستداوە.

بە وتەی ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵات، ئەو کرێکارە لە کاتی کارکردندا کارەبا گرتویەتی و گیانیلەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراكسیۆنی یەكێتی بۆ فراكسیۆنی پارتی: خۆسەپێن پارتییەکەی خۆتانە کە بووەتە کەواسوری بەر لەشکری داگیرکەر

لوقمان وەردی، جێگری سەرۆكی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی كوردستان وتارێكی بڵاوكردووەتەوە و تیایدا پارتی بە “کەواسوری بەر لەشکری…
Total
0
Share