ئامانجی میلان لە میرکاتۆی هاوینی 2021 ئاشکرابوو

مێمفس دیپای لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 نرخی دەبێتە بێبەرانبەر

بەرپرسانی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی مێمفس دیپای هێرشبەری هۆڵەندی یانەی ئۆڵیمپیک لیۆن دەستپێکردووە.

ماڵپەڕی کۆرێری دێلا سێرای ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، کە لە هاوینی 2021 بۆندی مێمفس دیپای هۆڵەندی لەگەڵ یانەی لیۆن کۆتاییدێت و بێبەرانبەر دەتوانێت پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات، سەرەڕای ئەوەی چەندین یانەی گەورە خواستیان لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە، بەڵام میلانییەکان دەیانەوێت پاڵپشت بە مێژوو و گەورەیی ناوی یانەکەیان قایلیبکەن درێسی ڕۆسۆنێری بپۆشێت.

میدیاکانی ئیتاڵیا، جیانلویجی سکاماکا، ئەندریا بیلۆتی، دوسان ڤالهۆڤیچ، دونێیڵ مالین بە یانەی ئەی سی میلانەوە دەبەستنەوە، هەندێک لەسەرچاوەکانیش پێیان وایە بەڕێوەبەرانی لۆمپاردی یەکەمین ئامانج و هەوڵیان لە پێش لیستی داواکراوانەوە بۆ دیپای دەبێت.

مێمفس دیپای داواکراوی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵییە

دێلا سێرا نوسیویەتی، لە ئێستادا بەڕێوەبەرانی میلان هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دیپای تەمەن 27 ساڵ دەستپێکردووە، بەڵام دیارنییە لە گواستنەوەیدا سەرکەوتوو دەبن یان نا.

بابەتی پێشتر

هانزی فلیک لەبەر چوار هۆکار بایرن میونشن بەجێدەهێڵێت

بابەتی دواتر

پەرلەمانی كوردستان دادەنیشێت و خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژەیاسایەك دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زڵاتان وازهێنان ڕەتدەکاتەوە

ئەستێرەی ناوداری سوید و یانەی ئەی سی میلان، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ ڕەتیدەکاتەوە وازهێنان لە بواری تۆپی پێ ڕابگەیەنێت. زڵاتان…
Total
0
Share