یوێفا سزای یانەكانی سوپەر لیگ نادات

یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ئەو داوا یاساییەی كشاندەوە كە لە دژی یانەكانی بەرشلۆنە، ڕیاڵ مەدرید و یوڤانتۆس تۆماریكردبوو.

سەرەڕای كشانەوەی سەرجەم یانەكانی دیكە، بەڵام هەرسێ یانەی بەرشلۆنە، ڕیاڵ مەدرید و یوڤانتۆس سووربوون لەسەر بەڕێوەچوونی سوپەر لیگ.

پێشتریش یوێفا بڕیاریدابوو سزای سەر ئەو نۆ یانەیەی دیكە هەڵگرێت كە بەهۆی بڕیاری بەشداریكردنیان لە پاڵەوانێتی سوپەر لیگ بەسەریاندا سەپێندرابوو، بەڵام بەهۆی سووربوونی سێ یانەكەی سەرەوە، سزای سەر ئەوان لانەبرابوو.

لە ماوەی ڕابردوودا 12 یانەی تۆپی پێ ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی پاڵەوانێتییەك بەناوی سوپەر لیگ سازبكەن، بۆ ئەوەی شانبەشانی چامپیۆنز لیگ، قازانجی ماددی بكەن.

بەڵام یوێفا ڕێگری لە بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتیەكە كرد و سزای ئەو یانانەشی دا كە بڕیاریان دابوو بەشداری بكەن، بەڵام دواتر پاشگەز بووەوە.

بابەتی پێشتر

ئومێد خۆشناو: ئەوانەی بەهۆی كۆنگرەكەی هەولێر فەرمانیان بۆ دەرچووە لە هەولێر نەماون

بابەتی دواتر

وەزیری تەندروستی ڕەخنەی لە مامۆستایان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share