پەرلەمانی كوردستان دادەنیشێت و خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژەیاسایەك دەكات

بڕیارە پەرلەمانی كوردستان سێشەممە 20ی نیسان دابنیشێت، بەگوێرەی بەرنامەی كاری دانیشتنەكەش خوێندنەوە بۆ ژمارەیەك پرۆژەیاسا دەكرێت و پێشنیازی چەند پەرلەمانتارێكیش دەخرێتەڕوو.

دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی نیسان، بانگهێشتی پەرلەمانتارانی كردووە بۆ دانیشتنی پەرلەمان و بەرنامەی كاری دانیشتنەكەشی بڵاوكردووەتەوە.

لە بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە هەشتی خولی بەهارەدا كە بڕیارە 20ی نیسان بەڕێوەبچێت هاتووە، “ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی ماده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان”.

هەروەها بیرۆكەی ژمارەیەك پەرلەمانتار لەسەر “زۆربوونی نەخۆشیی شێرپەنجە و ڕەخساندنی هەلی كار لە هەرێمی كوردستان”، دەخرێنەڕوو.

لە بڕگەیەكی دیكەی دانیشتنەكەدا بڕیارە، خوێندنه‌وه‌ی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای “هەمواری یەكەمی یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لە هەرێمی كوردستان-عێراق، ژمارە (3)ی ساڵی 2019″، هەروەها خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ژمارەیەك پرۆژەیاسای دیكە دەكرێت.

بابەتی پێشتر

ئامانجی میلان لە میرکاتۆی هاوینی 2021 ئاشکرابوو

بابەتی دواتر

ستێرلینگ داواکراوی ڕیاڵ مەدریدە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share