وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: زۆربەی كێشە تەكنیکییەکانی دانەغاز چارەسەركراون

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایدەگەیەنێت، بەشی زۆری کێشە تەکنیکیەکانی دانەغاز چارەسەرکراون.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ تیمێکی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی كارەبا لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای دانەغاز سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکانی بەرهەمهێنان بوون، بەشی زۆری كێشە تەکنیکییەکان چارەسەرکراون، لە هەوڵداین بە زووترین کات دەست بە پڕۆسەی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی بکرێتەوە و رەوانەی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پاش دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی غاز، راستەوخۆ ئەو غازە بۆ وێستگەکان دەگوازرێتەوە، لە ئەگەری هەر بەرەوپێشچوونێک هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکەینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەوەڵامی هێرشەکەی تورکیا لە هەرێم هاککەرانی عێراقی سەرۆکایەتیی کۆماری ئەو وڵاتە دەکەنە ئامانج

ناوەندی دیجیتاڵی DMC ئاشکرایکرد، ژمارەیەک هێرشی ئەلیکترۆنی پێگە سەرەکییەکانی تورکیای کردووەتە ئامانج لەناویاندا سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا. ناوەندەکە ڕایگەیاندووە،…
Total
0
Share