ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕی سێیەمی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا “یوروپا نەیشن”، هەڵبژاردەکانی پۆرتوگال و فەرەنسا ڕوبەڕوبوونەوە و یەکسانبوون باڵی بەسەر ئەنجامەکەدا کێشا.
سەرەڕای ئەوەی دوو هەڵبژاردە ئەوروپییە پاڵەوانی مۆندیال و یوروپا نەیشن و جامی یورۆن و لە ڕووی هێرشبەرییەوە لە باشترینەکانی جیهانن، بەڵام بە درێژایی 90 خولەک نەیانتوانی تۆڕی گۆڵی یەکدی بهەژێنن.
بەپێی ئەنجامەکە، پۆرتوگالی پاڵەوانی کۆپی ڕابردووی یوروپا نەیشن لە لوتکەی کۆمەڵەی سێیەمدا بە حەوت خاڵەوە جێگیربوو، هەروەها فەرەنسا بە هەمان ژمارە خاڵەوە بۆپلەی دووەم دابەزی.
لە یارییەکی دیکەی کۆمەڵەی یەکەمدا هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەرانبەر پۆڵەندا بەبێ گۆڵ یەکسانبوونی تۆمارکرد.
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی یەکەمدا بە پێنج خاڵەوە جێگیربوو، هەڵبژاردەی پۆڵەندا بە کۆکردنەوەی چوار خاڵ توانی لە ڕیزبەندی هەمان کۆمەڵەدا پلەی دووەم بە جیاوازی گۆڵ لە هۆڵەندا بگرێت.
ئەنجامە تۆمارکراوەکانی دیکە:
پۆڵەندا 0 – 0 ئیتاڵیا
ئایسلەندا 3 – 0 دانیمارک
فەرەنسا 0 – 0 پۆرتوگال
ئێرلەندای باکوور 1 – 0 نەمسا
ئیسرائیل 2 – 1 چیک
سکۆتلەندا 0 – 1 سلۆڤاکیا
ڕووسیا 1 – 1 تورکیا
سڕبیا 1 – 0 هەنگاریا
یۆنان 0 – 2 مۆڵدۆڤا
کۆسۆڤۆ 1 – 0 سلۆڤینیا