بەهۆی ڕوداوی هاتوچۆوە 3 کەس گیانیان لە دەستدا و 5 کەس بریندارن

بەهۆی دوو ڕوداوی هاتوچۆوە ئەمڕۆ 16ی نیسان 3 کەس گیانیان لە دەستدا و 5  کەسیش بریندارن، بەشێک لە بریندارەکانیش برینەکانیان سەختە.

لە یەکێک لە ڕوداوەکاندا لە ناحیەی چوارقورنە لەسەر ڕێگەی هیزۆپ – بێستانە، بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبیلێکی جۆری نیسان سەنی، لەگەڵ بارهەڵگرێک ژن و مێردێک گیانیان لە دەستدا و دوو منداڵەکەشیان بە سەختی برینداربوو.

بەپێی زانیارییەکان کاتێک دایکی ئەو پیاوەی لە ڕوداوەکەدا گیانی لە دەستدا پەیوەندی پێوەکردووە کە برایەکی نەخۆشە، بەخێرایی گەڕاوەتەوە هەولێر و لەسەر ڕێگە توشی ڕوداوی هاتوچۆبووە، بەهۆشییەوە خۆی و هاوسەرەکەی گیانیان لە دەستدا و دوو منداڵەکەشی برینداربوون.

هاوکات پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە شارۆچکەی خەلیفانی سەربە قەزای سۆران ئۆتۆمبێلێکی جۆری تویۆتا بیکاشۆ وەرگەڕا و بەهۆشیەوە کەسێک گیانی لە دەستدا و 3 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. میران محەمەد: پەیامەکەی ئەمڕۆی سەرۆک بافڵ بۆ هەتاهەتا لە هزری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا دەمێنێتەوە

د. میران محەمەد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە پەیامەکەی ئەمڕۆی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند،…
Total
0
Share