بافڵ تاڵەبانی: ‏‎دەستوەردانە ئاسایش و سەقامگیری هەرێم قبوڵکراونییە

هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لەسەر هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر ڕایگەیاند، هێرشە دووبارەکانی سەر پایتەخت جێگەی نیگەرانیمانە و دەستوەردانە ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە.

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، “‏‎پاراستنی ئارامی هەرێمەکەمان کاری سەرەکیمانە، بۆیە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەواوی پاڵپشتی خۆی پیشان دەدات بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کارە بە سزای خۆیان بگەن”.

بافڵ تاڵەبانی ڕاشیگەیاندووە، ‏‎بەتوندی ئیدانەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەکەم و لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان لە هەماهەنگیدا دەبین كە ماندوونەناسانە یارمەتیدەرمانن لە جەنگی دژی تێرۆر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو هەوڵێكمان لەپێناو دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستەیە بۆ خەڵكەكەمان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبەغداد چاویكەوت بە حەیدەر عەبادی، سەرۆكی ھاوپەیمانیی نەسر. لەدیدارەكەدا كە رەفعەت…
Total
0
Share