ئێران ڕایگەیاند دەستیکردووە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی ٪60

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی دەستیکردووە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی ٪60و پیرۆزبایی لە ئێرانییەکانیش کرد بۆ ئەو هەنگاوەی حکومەتی ئێران.

محەمەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئەمڕۆ هەینی 16 ی نیسان لە تویتێکدا ڕایگەیاند، “دەستپێکردنی ئەو هەنگاوەی ئێران وەڵامێک دەبێت بۆ ئەو هێرشانەی کراوەتە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی بەتایبەت بنکەی ئەتۆمی نەتەنز”.

دوێنێ كەناڵی پرێس تیڤی ئێرانی لەسەر زاری عەباس عێراقچی، گەورەی وتوێژكارانی ئێران بۆ گفتوگۆ ئەتۆمییەكان وتی، وڵاتەكەی بە ڕێكخراوی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕادەگەیەنێت كە لە سبەینێ-ەوە دەستدەكات بە پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی 60%.

ئەو لێدوانە بە چەند ڕۆژێك دێت پاش ئەو هێرشەی كرایەسەر وێستگەی ئەتۆمیی نەتەنز، كە تاران ئۆباڵەكەی خستەئەستۆی ئیسرائیل.

لای خۆیەوە كازم غەریب ئابادی، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لە ڤیەننا دوپاتیكردەوە، پیتاندنی یۆرانیۆم لە دامەزراوەی نەتەنز پاش بەئامانجگرتنەكەی نەوەستاوە و، گۆڕینی ئامێری سێنتەرفیوجس (أجهزة الطرد المركزي)ەكانی دەستیپێكردووە.

چاوەڕێ دەکرێت ئەو هەنگاوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کاردانەوەی توندی ئیسرائیلی بەدواوەبێت، چونکە پێشتر ئیسرائیل هۆشداریدابوو لە ڕاگرتنی ئێران بۆ دەستڕانەگەیشتنی بە چەکی ئەتۆمی.

بابەتی پێشتر

تەقەکەرێک لە ئەمریکا دوای کوشتنی 8 کەس خۆشی کوشت

بابەتی دواتر

کۆبوونەوەی ئەمریکا و پەکەکە ئاشکرا دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share