فەرەنسا لەسەر هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر هاتە دەنگ

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لەسەر هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر ڕایگەیاند، ئەوان پابەند دەبن بە ڕاگرتنی سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان.

لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە ڕوداوەکانی شەوی ڕابردوو وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا دەڵێت، “حکومەتی فەرنسا بە توندترین شێوە دژی ئەو هێرشانەیە کە فڕۆکەخانەی هەولێر و نەینەوا ڕویاندا”.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسادا هاتووە، ” حکومەتی فەڕەنسا پابەندە بە یەکپارچەیی خاکی عێراق و جێگری دۆخی ئەمنی هەرێمی کوردستان و هەروەها بەردەوام دەبین لە هاوکاریکردنی هاوبەشە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان لە چوارچێوەی هاوپەیمانی دژی داعش”.

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەشکردووە، ” گرنگە حکومەتی عێراق و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان هەماهەنگی نێوانیان زیادبکەن بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشانە و دڵنیابوونەوە لە پاراستنی سەلامەتیی هەموو عێراقییەکان”.

ئەوە لە کاتێکدایە کە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بە هەمان شێوە داوای باشترکردنی هەماهەنگی نێوان هەرێم و حکومەتی عێراقیکرد بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشانە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی هێرشەکەی سەر هەولێری ئیدانەکرد

بابەتی دواتر

وێنە.. کوردێک لە ئەکادیمیایەکی سەربازیی بەریتانیا بە ئاڵای کوردستانەوە دەرکەوت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆڵبارین دەستپێدەکات

بەڕێوبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە دوای کاتەکانی نیوەشەوەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکە دەگرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share