کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە کاردانەوەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر ڕایگەیاند، هیوادارن کار بۆ ڕاپێچکردنی بکەرانی ئەو ڕوداوە بکرێت و ئەمریکاش هاوکارە.
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە، “هێرشە موشەکییەکانی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و سەر بنکەیەکی سەربازیی تورکیا لە باشیک ئیدانە دەکەین لەگەڵ حکومەتی عێراق و هەرێم کار دەکەین بۆ دۆزینەوە و ڕاپێچکردنی تاوانبارانی ئەو ڕوداوانە”.
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، “خەڵكی هەرێمی کوردستان و دانیشتوانی عێراق شایەنی ژیانی باشتر و شایەنی ئەوەن لە ئاشتیدا بژین”.
We condemn the outrageous attacks last night on the #Erbil Air Base and the #Turkish military base in the IKR. We will work with our partners here in the IKR and the Govt. of Iraq to bring the culprits to justice. The citizens of IKR and throughout #Iraq deserve to live in peace. pic.twitter.com/UR4wDIjFzT
— U.S. Consulate General Erbil (@USConGenErbil) April 15, 2021
شەوی ڕابردوو هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و دواتر ڕاگەیەندرا کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشەکە ئەنجامدراوە و هاوکات بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە باشیک لە نزیک موسڵ بە موشەک هێرشکرایە سەری و سەربازێکی تورکی کوژرا.