دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق دەستكردنەوە بە كاری (ترانزێت)ی بۆ پێنج وڵات لە سبەینێوە ڕاگەیاند.
دەستەكە ئەمڕۆ سێشەممە 13ی نیسان لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، كۆبوونەوەیەك لەنێوان سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكان و وەزیری گواستنەوەدا ئەنجامدراوە و لەسەر بنەمای كۆبوونەوەكە بڕیار لەسەر كاركردن بە ترانزێت لە سبەینێ-ەوە دراوە.
ئاماژەشیدا، ترانزێت لە دەروازەكانی (زرباتیە، قائیم، ترێبیل، مونزرییە، سەفوان و عەرعەر) لەگەڵ پێنج وڵاتدا دەبێت لەڕێی گواستنەوەی شمەك بە خاكی عێراقدا بۆ وڵاتانی دیكە.
بەیاننامەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەم هەنگاوە گرنگە بۆ زیادبوونی داهاتی وڵات و سودوەرگرتن لە پێگەی عێراق.
س: RT