هەرێم.. زۆرترین حاڵەتی توشبوون بە كۆرۆنا لە ئەمساڵدا تۆمار كرا

تەندروستیی هەرێم ئاماری كۆرۆنای بڵاوكردەوە، لە 24 كاتژمێردا هەزار و 228 كەس لە هەرێم تووشی كۆرۆنا بوون و 15 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، بەراورد بە دوێنێ ژمارەی توشبوون بە ڕێژەیەكی بەرچاو زیادی كردووە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا، ئەمڕۆ سێشەممە 13ی نیسان، ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان هەزار و 228 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای دهۆك بووە كە 477 كەس توشبوون”.

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، “لەو ماوەیەدا 15 كەس لە هەرێمی كوردستان بە پەتای كۆرۆنا مردوون، چوار كەسیان لە هەولێر و یەك كەس لە سلێمانی و حەوت كەسیش لە دهۆك و سێ كەسیش لە گەرمیان بوون”.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ماوەی 24 كاتژمێردا چاكبوونەتەوە، بریتین لە 406 كەس.

بابەتی پێشتر

وێنە.. یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان لە سلێمانی

بابەتی دواتر

عێراق دەستپێكردنەوەی كاری ترانزێت بۆ پێنج وڵات ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاگەیەندراوێك لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە، هێزەكانی پێشمەرگە پەلامارێكی تیرۆریستانی داعشیان لە باكووری ڕۆژهەڵاتی چیای قەرەچوغ تێكشكاند. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە…
Total
0
Share