هاوسەرۆكانی یەكێتی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كۆبوونەوە

هاوسەرۆكانی یەكێتی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كۆبوونەوە، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، لەڕووی سیاسی و ئەمنی و ئابورییەوە تاووتوێکران.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی هاوسەرۆكانی یەكێتی ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە 13ی نیسان، ھاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازییان لە ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق و ڕۆب واڵەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێم کرد.

ئاماژە بەوەكراوە، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، لەڕووی سیاسی و ئەمنی و ئابورییەوە تاووتوێکران، بەتایبەت مەترسیی پاشماوەکانی داعش لەسەر ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەلە عێراق و گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان ئەمەریكا و عێراق و پەسەندکردنی بودجەی عێراق.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، “ھاوسەرۆکانی یەکێتی کۆی ڕوانین و پێشنیار و بڕیارەکانی یەکێتییان لەبارەی پێشھات و پرسەکان خستەڕوو، بە گرنگییەوە ئاماژەیان بە پەسەندكردنی یاسای بودجەی عێراق و چەسپاندنی پشكی هەرێم كرد”.

هاوسەرۆكانی یەكێتی، جەختیان کردەوە، “پێویستە بودجە لەپێناو گەشەپێدانی ئابوری و دابینكردنی خۆشگوزەرانی و باشترکردنی بژێویی ژیان بەگەڕ بخرێت”، هەروەها ئەو ھەنگاوەشیان بە سەرەتایەکی باش بۆ دروستکردنەوەی متمانە لەنێوان ھەرێم و عێراق وەسفکردووە.

سەبارەت بە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، ھاوسەرۆکانی یەكێتی خواستی یەکێتیان دووپاتکردووەتەوە بۆ ئەنجامدانی ئەو هەڵبژاردنە لەکاتی خۆیدا، داواشیان كردووە، ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بە چاودێریی ناوەندە نێودەوڵەتییەکان و دوور لە دەستوەردان بەڕێوە بچێت، کە گوزارشت لە ئیرادەی ھەموو پێکھاتەکان بکات، ئەو ھەنگاوەشیان بە فاکتەری سەقامگیریی سیاسی، ئاسایش، ئابوری و کۆمەڵایەتی لە قەڵەمداوە، وەك لە ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە.

ئاشكراشكراوە، لەبارەی جموجۆڵی پاشماوەکانی داعش بیروڕا ئاڵوگۆڕکراوە و جەخت لە ھەماھەنگیی زیاتری نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەگەڵ ھێزەکانی ھاوپەیمانان کراوەتەوە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆیستان و بەرقەرارکردنی ئارامی زیاتر بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان.

لەبارەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، هاوسەرۆکانی یەکێتیی ویستی حزبەکەیان بۆ یەکڕیزی و یەکدەنگی لەگەڵ هەموو لایەنە کوردستانییەکان دووپاتکردەوە و بە خاڵێکی گرنگیان لە قەڵەمدا بۆ گەشەکردنی زیاتری هەرێمی کوردستان لە هەموو ڕووەکانەوە.

هەروەها جەختیان لە جێبەجێکردنی سەرجەم خاڵەکانی ئەو ڕێککەوتنە کردەوە کە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان هەیانە بۆ بەشداریکردن و بەرێوەبردنی حکومەت کە “دەبێتە مایەی زیاتر سەقامگیریی هەرێم و دابینکردنی ژیانێکی شایستە و خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان”.

بابەتی پێشتر

لاپۆرتا هەوڵەکانی بۆ ئەگوێرۆ دەستپێکردووەتەوە

بابەتی دواتر

پلانی چییە؟ پێرێز وەک سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید دیاریکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوڵاتییه‌ك به ‌بڕێك پاره ‌و ئاڵتوونه‌وه‌ راده‌ستی‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ كرایه‌وه‌

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌كره‌جۆ لە سلێمانی، هاوڵاتییه‌ك به ‌بڕێك پاره ‌و ئاڵتوونه‌وه‌ راده‌ستی‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ دەکەنەوە. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌…
Total
0
Share