گەشتوگوزاری سلێمانی دەیان شوێنی داخستووە

گەشتوگوزاری سلێمانی ئاشكرایكردووە، لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا، دەیان شوێنی داخستووە بەهۆی ئەوەی پابەندی ڕێنمای و مەرجەكان نەبوون.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماری سێ مانگی لیژنەکانی پشکنینی بڵاوكردووەتەوە و تیایدا هاتووە، “لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا ئەمساڵدا، لیژنەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی پشكنینیان بۆ نزیکەی هەزار و 500 شوێنی خاوەن مۆڵەتی گەشتیاری ئەنجامداوە”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “لەو ماوەیەدا 28 شوێن، بەھۆی پابەند نەبوون بە مەرج و ڕێنماییەکان داخراون”.

گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشكردووە، “هاوکات لە سێ مانگی پێشوتردا 46 پسوڵەی سەرپێچی بۆ ئەو خاوەن کارانە کراون، کە کەمتەرخەمییان لە بڕیارەکان کردووە و ھەروەھا دەرکەوتووە 230 شوێن بێ کەموکوڕی بوون و 270 خاوەنکاریش ئاگادار کراونەتەوە بۆ تازەکردنەوەی مۆڵەتی کارکردنیان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: بۆ دیارکردنی سزای تیژڕەوی ئۆتۆمبێلەکان بۆ چەند گرووپێک پۆلێنکراون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ دیاریکردنی سزای تیژڕەوی، ئۆتۆمبێلەکان پۆلێنکراون بۆ چەند گرووپێک و هەر گرووپێک لەو ئۆتۆمبێلانە…
Total
0
Share