لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم سەبارەت بە مانگی ڕەمەزان، بڕیاریدا مزگەوتەكان و شوێنە ئایینییەكان كراوەبن و ژمارەیەك ڕێنماییشی بۆ ئەو مەبەستە دەكرد.
ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی نیسان، لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوە كۆرۆنا لە هەرێم كۆبووەوە و بڕیاریدا، دەرگای مزگەوتەكان لە مانگی ڕەمەزاندا كراوە بن و بۆ ئەو مەبەستەش ژمارەیەك ڕێنمایی دەركردووە.
لە ڕێنماییەكانی لیژنەكەدا هاتووە، “نوێژی عیشا و تەراویح لە 35 خولەك زیاتر نەخایەنێت و هیچ جۆرە خواردن و خواردنەوەیەك بۆ ئیفتار لە ناوەوە و دەرەوەی مزگەوتەكان پێشكەش ناكرێن”.
هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە، “دەستنوێژ لە ماڵەوە بگیرێت، نوێژخوێنان بە دەمامك و بەرماڵی تایبەتی خۆیانەوە دەچنە ناو مزگەوت و پارێزگاری لە مەودای نێوانیان دەكەن”.
تەواوی ڕێكارەكانی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا بخوێنەرەوە..