بەهۆی وشکە ساڵییەوە کشتوکاڵی بەراوی بەردەم بەنداوەکان قەدەغەکرا

لە کۆبوونەوەیەکی نێوان بەڕێوبەری بەنداوەکانی عێراق و بەرپرسانی بەنداوەکانی دەربەندیخان و دوکان و حەمرین بڕیاردراوە کە ئاوی بەنداوەکان بۆ کشتوکاڵ بەکارنەهێرێت و تەنها بۆ خواردنەوە و باخداری بێت.

دوێنێ 9ی نیسان، کاظم  سهر جابر، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانی عێراق و حاتم حمید، بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری نیشتمانی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی کارەبای هەرێم و بەڕێوبەری بەنداوەکانی هەرێم کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی وشکەساڵی و کەمی ئاوی بەداوەکان تاوتووێکراوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا پێشنیاز کراوە بۆ چارەسەری کێشەی کەمئاوی، لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەنداوی کەلار لە بەردەسور دروست بکرێت کە کاریگەرییەکی باشی دەبێت بۆ ئایندەی ناوچەکە و دیزاینەکەشی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە تەواو کراوەو ئامادەیە.

هەرلە کۆبوونەوەکەدا پێشنیاز کراوە ئاوی بەنداوەکان تەنها بۆ مەبەستەکانی خواردنەوەو باخداری بەکار بهێنرێت و کشتوکاڵی بەراو قەدەغە بکرێت، هاوکات داواکرا  لە سەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە حکومەتی فیدراڵی عێراق ئیلتزاماتی خۆی جێ بە جێ بکات بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم و بەرژەوەندی هاوڵاتیان ڕەچاو بکرێت.

بابەتی پێشتر

ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی سەردانی هەولێر دەكات

بابەتی دواتر

توشبوونی 612 كەسی دیكە بە كۆرۆنا ڕاگەیەنرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیه‌تی سلێمانی فرۆشتنی هه‌نگوینی ساختە قه‌ده‌غه‌ده‌كات

له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌ڵامی پشكنینه‌ ته‌ندروستییه‌كان قائیمقامیه‌تی سلێمانی فرۆشتنی هه‌نگوینی ساختە قه‌ده‌غه‌ده‌كات و دەشڵێت، له‌هه‌ر شوێنێك ده‌ستی به‌سه‌ردابگیرێت شوێنه‌كه‌…
Total
0
Share