ئەمڕۆ، شەممە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە و چەندین یاری بەهێز ئەنجامدەدرێن، گرنگترینیان کلاسیکۆی ئیسپانیا دەبێت لەنێوان یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە.
لە خولی نایابی ئینگلیزی یارییەکانی هەفتەی 31 ئەنجامدەدرێن، گرنگترینیان لەنێوان یانەکانی مانچستەر سیتی و لیڤەرپوڵ و چێڵسی بەرانبەر لیدز یونایتد و ئەستۆن ڤێلا و کریستاڵ پاڵاس دەبێت.
لە ئیسپانیا یاری لوتکە و کلاسیکۆی گەڕانەوەی لالیگا (هەفتەی 30) لەنێوان یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە لە یاریگای دی ستیفانۆی تایبەت بە یانەی شاهانە سازدەکرێت.
لەم رووبەڕوبوونەوە مێژووییەدا سێرجیۆ ڕامۆس، ڕافائێل ڤاران و دانی کارڤاخال بەهۆی پێکانەوە ناتوانن بەشداری بکەن، لە بەرانبەردا گومان لە بەشداریکردنی جێرارد پیکێ دەکرێت لە جەمسەری بەرشلۆنە.
لە خولەکانی ئیتاڵیا و ئەڵمانیا و فەرەنساش چالاکیی هەفتەکانی (30 و 28 و 32) درێژەیان دەبێت.
پریمەرلیگ (هەفتەی 31)
مانچستەر سیتی – لیدز یونایتد (2:30)
لیڤەرپوڵ – ئەستۆن ڤێلا (5:00)
کریستاڵ پاڵاس – چێڵسی (7:30)
لالیگا (هەفتەی 30)
خیتافی – قادیش (3:00)
ئەتلەتیک بلباو – ئالاڤێس (5:15)
ئیبار – لیڤانتی (7:30)
ڕیاڵ مەدرید – بەرشلۆنە (10:00)
کالچیۆ (هەفتەی 30)
سپیزیا – کرۆتۆنی (4:00)
پارما – میلان (7:00)
ئودینێزی – تۆرینۆ (9:45)
بوندس لیگ (هەفتەی 28)
بایرن میونشن – یونایەن بەرلین (4:30)
ئینتراخت فرانکفۆرت – ڤۆلفسبۆرگ (4:30)
هێرتا بەرلین – بوروسیا مونشنگلادباخ (4:30)
ڤێردەربریمەن – لایپزیک (4:30)
شتوتگارت – دۆرتمۆند (7:30)
لیگا 1 (هەفتەی 32)
ستراسبۆرگ – پاریس سان جێرمان (6:00)
مۆنتیپیلێ – مارسیلیا (10:00)