بومەلەرزەیەكی بەهێز ژاپۆنی هەژاند

كاریگەری بومەلەرزەیەك

بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 5.2 پلەی ڕێختەر ناوچەیەكی باشووری ڕۆژئاوای ژاپۆنی هەژاند.

نوسینگەی نیشتیمانیی كەشناسیی ژاپۆن بڵاویكردەوە، بومەلەرزەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 10ی نیسان لە باشووری دورگەی كیوشۆ لە باشووری ڕۆژئاوای ژاپۆن بەگوڕی 5.2 پلەی ڕێختەر ڕویداوە، بەبێ ئەوەی ببێتە هۆی تسۆنامی، یان بومەلەرزەی دیكە.

نوسینگەكە ئەوەشی ڕونكردەوە، سەنتەری بومەلەرزەكە لە نزیك دورگەی توكارا-ی سەر بە پارێزگای كاجوشیما بووە لە قوڵایی 20 كیلۆمەتردا.

هیچ زانیارییەكیش لەبارەی زیانە گیانی و مادییەكانەوە بڵاونەكراوەتەوە.

س: تاس + RT

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توانای هەڵگرتنی كڵاوەی ئەتۆمیی هەیە.. کۆریای باکوور گەورەترین مووشەکی ‏تاقیکردەوە

کۆریای باکوور ئاشکرایکرد، دوێنێ یەکشەممە گەورەترین مووشەکی پێنج ساڵی ‏ڕابردووی تاقیکردووەتەوە، کە مووشەکەکە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمیشی هەیە.‏…
Total
0
Share