دۆناڵد ترەمپ بە پێدانی بەرتیل تۆمەتباركرا

سەرۆكی پێشووی ئەمریكا بە پێدانی بەرتیل تۆمەتباركرا بەوەی كە لە ساڵی 2016دا بەرتیلی بە ستۆرمی دانیاڵس داوە كە ئەستێرەیەكی پۆڕنە تاوەكو پەیوەندییە نهێنییەكانی ئاشكرانەكات.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بڕیارەكە لەلایەن دادگایەكی تایبەت بە ناوچەی مانهاتن لە نیویۆرك دەركراوە و تێیدا بە بەڵگەوە ئەو زانیارییانە ئاشكرادەكات كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا پەیوەندیی نهێنی لەگەڵ ستۆرمی دانیاڵس هەبووە كە ئەستێرەیەكی پۆڕنە و لەبەر ئەوەی پەیوەندییەكەی نێوانیان ئاشكرانەكرێت بەرتیلی پێداوە.

دۆناڵد ترەمپ دەبێتە یەكەم سەرۆكی ئەمریكا لە مێژوودا كە لەلایەن دادگاوە تۆمەتبار بكرێت و دوای بڕیارەكەش بەشێك لە هاوڵاتییانی ئەمریكا داوادەكەن سزای توند بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا: داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەبێت بەشێک بێت لە پلانی ئاشتی

کیر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایدەگەیەنێت، داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا، دەبێت بەشێک بێت لە پلانێکی فراوان بۆ ئاسایشی…
Total
0
Share