وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەبارەی ڤاکسینەوە ڕونکردنەوە دەدات

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بڕی پێدانی ڤاکسین لە شار و شارۆچکەکان ئاشکرا دەکات و داوا لە هاوڵاتیان دەکات بۆ سەلامەتی خۆیان و خانەوادەیان، ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەربگرن.

بەپێی ڕونکردنەوەکەی وەزارەتی تەندروستی بەم شێوەیە ڤاکسین لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەشکراوە:

بەشێوەیەکی گشتی لە هەرێمی کوردستان (32 %) ی ڤاکسینی بەردەست پێدراوە بە هاوڵاتیان بەم شێوەیەی خوارەوە:

هەولێر 26 %

سلێمانی 20 %

دهۆک 56 %

هەڵەبجە 16 %

گەرمیان 39 %

ڕاپەرین 42 %

کۆیە 24 %

هاوکات وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاندووە، “داوا لە هاوڵاتیان دەکەین بەتایبەتی سەرووی تەمەنی 60 ساڵی و ئەوانەی (نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، خانەنشین و بەساڵاچووان و مامۆستایانی پۆلی 12 و هێزەکانی ئەمنی و ناوەخۆ و ئاسایش و پێشمەرگە) بۆ وەرگرتنی پێکوتەی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا خۆیان ناونووس بکەن لە پۆڕتاڵ و سیستەمی ئۆنڵاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەم لینکەی خوارەوە:

کلیک لێرە بکە بۆ ناو تۆمارکردن

بابەتی پێشتر

زیاتر لە هەزار کەسی دیکە لە هەرێم توشی کۆرۆنا بوون

بابەتی دواتر

هاوڵاتییەک لە گۆمێکی ناوچەی شارباژێڕ خنکا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕەكانی دراو لە هەرێمی كوردستان بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بووە بە 144 هەزار…
Total
0
Share