بەهۆی کۆترێکەوە گەنجێک گیانی لەدەستدا

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ چووەتە سەر بینایەکی بەرز تا کۆترێک هەڵفڕێنێت، بەڵام کەوتووەتە خوارەوە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە.

پۆلیسی ڕاپەڕین زانیاری لەبارەی ڕوداوەکەوە دەخاتە ڕوو و ڕایدەگەیەنێت، ” پاش ئەوەی 6ی نیسانی ئەم مانگە گەنجێک بەناوی ( هـ . ک . ق ) لەدایک بووی ساڵی 2002 پیشەی کاسب لەسەر تەلاری کتێبخانەی گشتی قەڵادزێ بەربویەوە لە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ چارەسەری سەرەتایی بۆ کراو پاشان بەڕێکرا بۆ سلێمانی، دوای چەند ڕۆژێک مانەوەی لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە .ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا

بە وتەی شایەتحاڵان ڕوداوەکە کاتێک ڕویداوە کە ئەو گەنجە چۆتە سەربانی کتێبخانە بەمەبەستی فڕینی یەکێک لە کۆترەکانی، بەڵام کەوتوتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بووە و سەرەڕای گەیاندی بە نەخۆشخانە دوای سێ ڕۆژ گیانی لە دەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی بۆ مەزڵوم عەبدی: پێویستە رێگە بگیرێت لە هەڵاتنی تیـ.ـرۆریستان لە زیندانەکان

جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا. نووسینگەی راگەیاندنی…
زیاتر ببینە

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ یادی یەکێتی: بە ڕێز و شانازییەوە یادی شـ.ـەهیدان و خەباتگێڕانی ڕێگەی ئازادی دەکەینەوە

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکە دامەزراوەی سەرۆک جەلال…
Total
0
Share