گەرمیان.. بە گازی بەفیڕۆچوو كارەبا بەرهەمدەهێنرێت

وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا بە گازی سروشتی

وەزارەتی كارەبا ڕایدەگەیەنێت، لە حوزەیرانی ئەمساڵ 100 مێگاوات كارەبا لە گەرمیان بە گازی بەفیڕۆچووی كێڵگە نەوتییەكان بەرهەمدەهێنرێت.

وەزارەتی كارەبای هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی نیسان بڵاویكردەوە، كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا بەئامادەبوونی ئەحمەد موفتی، بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای ئەگریگۆی بەریتانی هەمواركرد؛ بەمەبەستی باشتر بەڕێوەچوونی كارەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەی وێستگەی 165 مێگاواتی گەرمیان و چارەسەركردنی ئەو ئاستەنگ و گرفتانەی دێنە بەردەم دامەزراندنی وێستگەكە.

بڕیارە وێستگەكە لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا 100 مێگاواتی كارەبای لێبەرهەم بێت. ئەمەش یەكەمجارە لە گەرمیان بە گازی بەفیڕۆچووی كێڵگە نەوتییەكان وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا دادەمەزرێت، وەك ئەوەی وەزارەتی كارەبا بڵاویكردووەتەوە.

دەشڵێت، وێستگەكە جگە لە سودە ئابورییەكەی، بۆ پاراستنی ژینگەی ناوچەكەش گرنگی لەڕادەبەدەری هەیە.

بابەتی پێشتر

حكومەتی هەرێم 2.1 ملیۆن دۆلار بۆ پاداشتكردنی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی خەرجدەكات

بابەتی دواتر

سەرۆككۆمار یاسای بودجەی پەسەندكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share