دهۆك.. لە یەكێك لە باخچەكان تەرمی گەنجێك دۆزرایەوە

لە باخچەی گەڕەكێكی پارێزگای دهۆك، تەرمی گەنجێك دۆزرایەوە، هۆكاری مردنەكەی نادیارە.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆك لە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی نیسان، پۆلیس ئاگاداركرایەوە لە بوونی تەرمێك لە ناو باخچەیەك لە گەڕەكی سەرهەڵدان لە دهۆك”.

وتەبێژی پۆلیسی دهۆك ئەوەشی خستەڕوو، “تەمەنی قوربانییەكە 35 ساڵە و شوێنەواری لێدانی پێوە دیار نییە”.

قوربانییەكە خەڵكی ناو شاری دهۆكە، تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی داد كراوە، لێكۆڵینەوەكان دەستیان پێكردووە، وەك پۆلیسی دهۆك ئاشكرایكردووە.

بابەتی پێشتر

مەسرور بارزانی: بودجەی عێراق یاسایەكی هاوسەنگە

بابەتی دواتر

سلێمانی.. شەش ژن بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share