تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات: مردن و توشبوون بە كۆرۆنا لە هەڵكشاندایە

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی هەڵكشانی ڕێژەی توشبوون بە كۆرۆنا هۆشداری دەدات، لەماوەی یەك هەفتەدا 4 ملیۆن كەسی نوێ توشبوون.

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە هۆشدارینامەیەكدا ئاشكرایكردووە، شەش هەفتەی لەسەر یەكە توشبوون بە كۆرۆنا هەڵدەكشێت، تەنانەت لە دوایین هەفتەدا لەنێوان 29ی ئازار بۆ 4ی نیسان، زیاتر لە 4 ملیۆن كەس لە جیهاندا توشی كۆرۆنا بوون.

بەگوێرەی ئامارەكەی ڕێكخراوەكە، توشبوون لەو هەفتەیەدا بە ڕێژەی 5% زیادی كردووە، بەراورد بە هەفتەی پێشوو.

هەر لەو هەفتەیەدا 71 هەزار كەس بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە، كە بە ڕێژەی 11% بەراورد بە هەفتەی پێشووتری 11% زیادی كردووە.

بەگوێرەی دوایین ئاماری پێگەی worldometers كە تاكە پێگەی فەرمییە بۆ ئامارەكانی كۆرۆنا، تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە، 133 ملیۆن و 58 هەزار و 192 كەس.

هەروەها ژمارەی ئەو كەسانەی بە هەمان هۆكار مردوون گەیشتووەتە، 2 ملیۆن و 887 هەزار و 214 كەس، ژمارەی ئەو كەسانەشی تووشی كۆرۆنا بوون و چاكبوونەتەوە 107 ملیۆن و 311 هەزار و 267 كەسن لە جیهاندا.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ "گفتوگۆی ستراتیژیی عێراقی ئەمریكی" بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان دادەنیشێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەکی وێرانکەر چینی هەژاند

بومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچە شاخاوییەکانی رۆژئاوای چین لە نزیک سنووری نیپاڵ روویدا و قوربانی لێکەوتەوە. ئاژانسی بومەلەرزەزانیی چین بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share