ئیسرائیل ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ فەڵەستینییەکانیش دابین دەکات

سەرەڕای ئەوەی حکومەتی ئیسرائیل ڕیکۆردی زۆرترین کوتانی بە ڤاکسینی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا تۆمارکردووە، بڕیاریشیداوە ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ کارمەندانی تەندروستیی فەڵەستینیش دابین بکات.

بەپێی هەواڵی ئاژانسەکانی ئیسرائیل، بەرپرسانی ئەو وڵاتە بڕیاریانداوە کە لە سەرەتادا 5 هەزار دۆز ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ کارمەندانی تەندروستیی فەڵەستین دابین بکەن.

ئاژانسەکان ئاشکرایان کردووە، پێدانی ڤاکسینەکان بە کارمەندانی تەندروستیی فەڵەستینی لەژێر چاودێریدا دەبێت و ڕێگە بە بردن و بڵاوەپێکردنی دەرزییەکە نادەن ئەگەر بۆ کارمەندانی تەندروستی نەبێت.

ئیسرائیل 9 ملیۆن دانیشتوانی هەیە و لەو ژمارەیەش تا ئێستا زیاتر لە 3  ملیۆن کەس ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە.

دوای کوتانی ئەو ژمارەیە لە دانیشتوانی ئیسرائیل، ئەو وڵاتە بووە یەکێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهان لە دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ دانیشتوانەکەی.

بابەتی پێشتر

"چاوساغی داعش" لە سەڵاحەدین دەستگیركرا

بابەتی دواتر

لیستەر سیتی 1-3 لیدز یونایتد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاتر لە 70%ی گەنجان دەیانەوێت كۆچ بكەن‏
ڕاپرسییەک لە تورکیا ویستی كۆچ و نەبوونی خواستی دەنگدان دەخاتەڕوو

ڕاپرسییەکی نوێ کە دامەزراوەیەکی ئەڵمانی ئەنجامیداوە دەریدەخات، ملیۆنان گەنجی کوڕ و کچی تورکیا دەیانەوێت وڵاتەکەیان بەجێبهێڵن ئەگەر گرەنتییان…
Total
0
Share