هەردوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی هەرێم كۆبوونەوە

هەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانانی هەرێم كۆبوونەوە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە موچە و پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی هەرێم كرا بۆ ساڵی 2021.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، وەزارەتی پلاندانانی هەرێم ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە 6ی نیسان، بەسەرپەرشتیی دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان، هەردوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی کۆبوونەوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا، وەزیری پلاندانان ڕایگەیاندووە، “لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ لەبارەی بودجەی هەرێمەوە دەکەین”.

هەریەك لە بریکاری وەزارەتی پلاندانان و بەرێوبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی داریی، ئامادەی كۆبوونەوەكە بوون، گفتوگۆ لەبارەی دوایین ئامادەکارییەکانی پرۆژەیاسای بودجەی هەرێم کرا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان ڕایگەیاندووە، “هەموو هەوڵێکی حکومەت بۆ دابینکردنی موچە و باشکردنی باروژیانی هاوڵاتییانە و لەژێر ئەو ڕۆشنایە ئامادەکارییەکانی بودجەی هەرێم کاری لەسەر کراوە”.

وەزیری پلاندانان داواشیکردووە، “پەلە بکرێت لە خستنەڕووی پێشنیار و تێبینییەکان بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر بکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: گۆڕانكارییەكانی پرۆژەیاسای بودجە رەتدەكەینەوە

سەرۆكی هەرێم نیگەرانی لەبارەی دەستكاریكردنی بڕگەكانی پرۆژەیاسای بودجە پەیوەست بە هەرێمی كوردستان دەردەبڕێت و رایدەگەیەنێت، “يه‌كجارى ره‌تيان ده‌كه‌ينه‌وه‌‌”.…
Total
0
Share