سلێمانی.. لە یەك مانگدا دەست بەسەر 36 تۆن كاڵا و شمەكی خراپدا گیراوە

لەلایەن لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە لەماوەی مانگی ڕابردوودا، 57 شوێن داخراون و دەیان تۆن كاڵا و شمەكی خراپ و ماوەبەسەرچووش دەستی بەسەردا گیراوە.

‌لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئەمڕۆ سێشەممە 6ی نیسان، قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاندووە، له‌ مانگی ئازاری ئه‌مساڵدا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان 5 هه‌زار و 651 سه‌ردانیان كردووه‌ و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر 36 تۆن كاڵا و شمه‌كی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوودا گرتووه‌‌.

به‌پێی ئاماری مانگانه‌ی كاری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، له‌ مانگی ڕابردوودا به‌راورد به‌ مانگی دوو، ژماره‌ی سه‌ردان و سه‌رپێچییه‌كان و داخستنه‌كان زیادیان كردووه‌، به‌ڵام بڕی ته‌له‌فكردنی شمه‌ك و خۆراكی ماوه‌ به‌سه‌رچوو كه‌متر بووه‌‌.

له‌ ئاماره‌كه‌دا هاتووه، هەر لەو مانگەدا‌ 663 سه‌رپێچی تۆمار كراون‌ و 67 ملیۆن و 490 هه‌زار دیناریش سزای سه‌رپێچیكاران دراوه‌.

وردەكاریی ئامارەكە ببینە..

بابەتی پێشتر

داوا دەکرێت ڕۆژنامەنووسان ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن

بابەتی دواتر

بۆندە ئێکسپایەرەکان .. (10) یاریزان میرکاتۆی 2021 دەهەژێنن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share