دژەتیرۆر كوژران و دەستگیركردنی 133 داعش ڕادەگەیەنێت

كێوماڵكردن لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عێراقەوە

دەزگای دژەتیرۆری عێراق كوژرانی 34 “تیرۆرست” و دەستگیركردنی 99ی دیكە لە زنجیرەیەك هەڵمەت بۆ سەر داعش لە ناوچە جیاجیاكانی وڵاتدا ڕادەگەیەنێت.

لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژ بەناوی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 5ی نیسان لە چەند تویتێكدا چالاكییەكانی سەرەتای ئەمساڵ تا دوێنێی دەزگای دژەتیرۆری بڵاوكردەوە.

وتیشی، “دەزگاكە لەو ماوەیەدا 109 پڕۆسەی دژ بە مۆڵگەكانی داعش ئەنجامداوە و لەمیانەیدا 99 تیرۆرست دەستگیركراون و 34ی دیكە كوژراون”.

هەر بەپێی وتەبێژەكە لەو ماوەیەدا فڕۆكە ئاسمانییەكانی سەر بە فڕۆكەوانیی سوپا و هێزی ئاسمانی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 337 لێدانیان ئەنجامداوە.

كردەكانی ئەمدواییەی دەزگای دژەتیرۆر لەچوارچێوەی هەوڵی هەواڵگری و تەكتیكی ئاست بەرزدا ئەنجامدراون، وەك ئەوەی لیوا یەحیا ڕەسوڵ ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خالید شوانی: مووچەی مانگی پێنج دەنێردرێت و پابەندییەكانی جێبەجێبكرێن كێشەی مووچە نامێنێت

خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، سەردانەكانی سەرۆكی یەكێتی بۆ بەغداد لێكتێگەیشتنەكەی گەیاندە ئەنجام و دەشڵێت، “بافڵ جەلال…
Total
0
Share