بەهۆی شەڕی دوو دراوسێوە کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکە بریندارکرا

بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ شەڕ لە نێوان دوو دراوسێدا دروستبوو، بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکە برینداربوو.

حاکم سەروەر، بەڕێوبەری ناحیەی شۆڕش، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “شەڕ لە نێوان دوو دراوسێدا لە ناحیەی شۆڕش دروست بووە، بەداخەوە کەسێک کوژراوە و برینداریش هەیە، ئێستاش شەڕەکە لەلایەن ئاسایشەوە کۆنترۆڵکراوە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە”.

بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسەی کوژراوە تەمەنی 50 ساڵە و دوای گەیاندی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە.

ئەگەرچی تا ئێستا هێزە ئەمنییەکان لێدوانی فەرمیان لەسەر هۆکاری دروستبوونی شەڕەکە نەداوە، بەڵام بەشێک لە شایەتحاڵانی ڕوداوەکە دەڵێن، بەهۆی شەڕی منداڵانەوە دروست بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوشێوەی دەستوورە.. ڕۆژئاوای كوردستان “پەیمانی كۆمەڵایەتی” هەمواردەكاتەوە

خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای كوردستان بڕیاریداوە “پەیمانی كۆمەڵایەتی” هەمواربكرێتەوە و مەبەست لەو هەنگاوەش “بەرجەستەكردنی دیموكراسیەتی زیاترە”. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و…
Total
0
Share