ژمارەیەك موشەك ئاڕاستەی بنكەی ئاسمانیی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین كران

میدیا عێراقییەكان باس لەوە دەكەن، ژمارەیەك موشەك ئاڕاستەی بنكەی ئاسمانیی بەلەد كران لە سەڵاحەدین.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاندووە، “ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی نیسان، دوو موشەك ئاڕاستەی بنكەی ئاسمانیی بەلەد كران لە پارێزگای سەڵاحەدین”.

ئەوەش ئاشكراكراوە، هەردوو موشەكەكە لە دەرەوەی بنكەكە لە زەویان داوە و زیانی بەدوادا نەهاتووە.

شانەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “ئەو دوو موشەكە لە نزیك پارێزگای دیالەوە ئاڕاستە كراون”.

ئەو بنكە ئاسمانییەی بە ئامانج گیراوە، فڕۆكەی شەڕكەری عێراقی تێدایە، لەگەڵ بوونی سەربازی ئەمریكی.

بابەتی پێشتر

عێراق بەردەوام دەبێت لە بە ئامانجگرتنی پاشماوەكانی داعش؟

بابەتی دواتر

بەزەبری هەڕەشە پارەیان سەندووە.. دوو برا لە هەولێر دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share